|
| Archive | Contact | Kurdish fonts | E-Mail: qotabi@yahoo.com |
|
2004/06/19
سوپاسی قوتابی ئازیز فاتح ئیبراهیم ده‌كه‌ین بۆ ناردنی ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی خواره‌وه:
2004/06/15
چونیه‌تی ده‌رهێنانی معدل له به‌رنامه‌ی EXCEL كورت كردنه‌وه‌ی ووشه‌كان AUTO CORRECT له به‌رنامه‌ی EXCEL
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
سوپاس بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی بۆ ئێمه ئیمێلیان ناردووه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ یارمه‌تی دانی ئێمه وه به پشته‌وانی ئه‌وان ئێمه زۆرتر ده‌كوشین ئه‌م وێبلاگه باشتر بكه‌ین.
2004/05/26
سوپاس بۆ ئه‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه: مامۆستا سه‌لاح علمیزاده خاوه‌نی وێبلاگی معلم و شاگردان هنرستان دخترانهی عفت كورد‌و خاوه‌نی وێبلاگی جیهانی كورد‌و فه‌رید له سوئێد خاوه‌نی وێبلاگی فه‌رهه‌نگی كوردی - ئینگلیزی هاوار هیرانی - سوئێد محه‌ممه‌د حاجی قادر - ئاماده‌كار و پێشكه‌ش كاری به‌رنامه‌ی تاراوگه عه‌زیز شێخانی - قوتابی له زانكۆی لێپلهندی فینله‌ندی به‌رده‌قانی - كورد ئایتی گرۆپ كارزان - ماڵپه‌ری قوتابیانی كوردستان محه‌ممه‌د عه‌بدولعه‌زیز محسن چاوشلی - قوتابی قوناغی سێیه‌می ژمێریاری ئازیز فاتح ئیبراهیم - قوتابی قوناغی دووه‌می ئامار
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
ژماره‌ی كارمه‌نده‌كان زیاتره له مێزوكورسی
2004/05/23
كه سه‌ره‌دانی داموده‌زگاكانی حكومی ده‌كه‌ی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی كه ژماره‌ی كارمه‌نده‌كان زیاتره له مێزوكورسی ئه‌و شوێنه. ئێستا له زۆربه‌ی زۆری دائێرهكان ژماره‌ی كارمه‌ند زیاتره له‌و ژماره‌یه كه پێویسته بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كان. ئێمه په‌یدابوونی ئه‌م بارودۆخه به‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه داده‌نێین: 1- بێ به‌رنامه بوونی دامه‌زراندنی كارمه‌نده‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به بێ ڕه‌چاو كردنی پێویستی و پسپوری 2- دامه‌زراندنی به كۆمه‌لی فه‌رمانبه‌ران ته‌نیا به مه‌به‌ستی كه‌م كردنی باری بێكاری له‌ناو كۆمه‌ڵدا 3-دابه‌ش نه‌كردنی هێزی كاری به شێوه‌یێكی دروست 4-مانه‌وه‌ی هێندێك له‌و كارمه‌ندانه ئه‌وانه‌ی ده‌بی خانه‌نشین بكرێن 5-زیاد بوونی مۆچه‌ی كارمه‌ندان كه هانده‌رێك بووه هاولاتی هه‌ول بۆ دامه‌زراندنی خۆی بدات وه كاری ئازاد نه‌كات 6-نه بوونی ته‌لاری گونجاو بۆ ئیداره‌كه دیارده‌ی زێده‌یی كارمه‌ند ئه‌م گرفتانه‌ی خواره‌وه دروست ده‌كات: 1- گرفتی شوێنی كاركردن دروست ده‌بێت 2-رێژه‌ی كاری به سۆد كه‌م ده‌بێت 3-هێزی مادی و هێزی كاری به فیرو ده‌چێت 4- كارمه‌ند له كه‌سی به‌رهه‌مهێن ده‌گورێ بۆ كه‌سی ته‌نبه‌ڵ 5-رێكخستنی كارمه‌نده‌كان كارێكی سه‌خت ده‌بێت 6-ته‌ندروستی شوێنی كاركردن تێكده‌چێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه بكات: 1-به هێزی كاری خۆی دابچێت و به شێوه‌یێكی راست و دروست دابه‌شی بكات 2-یه‌ك لایه‌ن هه‌بێت بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندان ئه‌ویش به پێی پێویستی و پسپوری دایانبمه‌زرێنێت 3-ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی سالانی خزمه‌تیان له 25 ساڵ زیاتره به مۆچه‌ی باش خانه‌نشینیان بكات 4-هه‌ول بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی كار بدات له بواره‌كانی به‌رهه‌م هێنان و گهشتوگزار 5-ته‌لاری مودێرن بۆ داموده‌زگای خۆی ئاماده بكات 6-خۆلی راهێنان بۆ كارمه‌نده نوێكان فه‌راهه‌م بكات وه كار و ئه‌ركیان بۆ رون بكرێت ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه بیرۆرای قوتابی قوناغی یه‌كه‌می كارگێرییه كه 3 ساڵه وه‌كو كارمه‌ند كار ده‌كات و ده‌زانین پسپورانی ئه‌م بواره ده‌توانن باشتر ئه‌م گرفته شی كه‌نه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر بكه‌ن. په‌روێز مسته‌فا
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
رۆژی 1-6-2004 تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی قوناغه‌كانی كۆلێژه‌كه‌مان ده‌ست پێ ده‌كات كه هاوكاته له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆلێژهكانیتری زانكوی سه‌لاحه‌ددین بویه هه‌ول ده‌ده‌ین راپورت له‌سه‌ر بارودۆخی قوتابیان و گرفته‌كانیان له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده بكه‌ین و بخه‌ینه پێش چاوتان.
2004/05/14
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - ماڵپه‌ری زانكوی سه‌لاحه‌ددین ماڵپه‌رێك نییه كه شایسته‌ی زانكویێك بێت كه به زانكوی دایك ناسراوه له كوردستان له به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه 1-ته‌نیا به زمانی ئینگلیزی دروست كراوه و زمانی كوردی فه‌راموش كراوه 2-دارشتنی ماڵپه‌ره‌كه زۆر ساده‌یه كه شایانی زانكو نیه وه به ماڵپه‌ره كه‌سیه‌كان ده‌چێت 3-به‌شی ده‌نگوباس زۆبهزۆ نوێ ناكرێت 4-له ده‌نگوباس نوسینه كوردیه‌كان به شێوه‌ی وێنه دروست كراوێن كه ئه‌مه‌ش نا شاره‌زایی دروستكه‌ره‌كانی ماڵپه‌ره‌كه پیشان ده‌دات 5-زانیاری له سه‌ر زانكو و كۆلێژه‌كان زۆر كه‌مه كه ده‌بی زیاتر بێت لێره‌دا داوا له به‌رێز سه‌رۆكی زانكوی سه‌لاحه‌ددین ده‌كه‌ین كه ئه‌م ماڵپه‌ره‌ی بگورێن. وه به یارمه‌تی وه‌رگرتن له پسپورانی ئه‌م بواره كارێك بكرێت شایسته‌ی زانكوی دایك بێت كه ئاوێنه‌ی پێشكه‌وتنی كوردستانه. په‌روێز مسته‌فا
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
سوپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌رانه‌ی خواره‌وه كه لینكی ئێمه‌یان له ماڵپه‌ری خۆیان داناوه
2004/05/09
ماڵپه‌ری قوتابیانی كوردستان ماڵپه‌ری كوردلاند
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
سه‌رچاوه‌ی زانستی به زمانی كوردی
2004/04/30
یه‌كێك له گرفته‌كانی قوتابی له زانكوكانی كوردستان كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانستی نوێیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی زانستی به زمانی كوردی به شێوه‌ی په‌رتوك زۆر كه‌مه و له ڕوی بابه‌ت سنورداره. هێندك نیمچه په‌رتوك هه‌ن كه به زمانی كوردی نوسراوێن و به شێوه‌ی كپی كرا‌و ده‌گه‌نه ده‌ست قوتابی كه لێره به (مه‌لزه‌مه) ناسراوێن ئه‌م مه‌لزه‌مانه زیاتر به ده‌ستی قوتابی نوسراون كه وه‌رگێراوی وێنه‌ی عه‌ره‌بی بابه‌تی زانستییه. ئه‌م مه‌لزه‌مانه هه‌رچه‌ند له ڕوی ئه‌ده‌بی و وه‌رگێران و چاپ كه‌موكوڕیان تێدایه به‌ڵام په‌رۆشی قوتابی پیشان ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌رچاوه‌ی زانستی به زمانی كوردی. له نێوان زمانی خوێندن پێش ڕاپه‌رین و ئێستاجیاوازی هه‌یه، ئێستا زۆربه‌ی مامۆستایان بابه‌ته‌كانی خۆیان به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و قوتابی ئازاده له تاقیكردنه‌وه‌كان به زمانی كوردی وه‌ڵام بداته‌وه به تایباتی له زانسته مرۆڤیهكاندا. قوتابی گرفتی هه‌یه له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی چونكه له خوێندنی پێش زانكو زمانی خوێندن كوردییه به‌ڵام له قوناغی ئاكادێمی زمانی خوێندێن ده‌بێته عه‌ره‌بی. لێره بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته ده‌بی زانكو وه‌كو بنكه‌ی زانستی وڵات و مامۆستایانی زانكو وه‌كو پسپور هه‌ول بۆ نوسینی په‌رتوكی زانستی به زمانی كوردی و وه‌ڕگێرانی سه‌رچاوه‌ی زانستی نوێ بۆ زمانی كوردی بده‌ن و زانكو و كۆری زانیاری كوردستان ده‌بی هاوكاربن له دروست كردنی فه‌رهه‌نگێكی زانستی كوردی. ئه‌م كاره، كارێكی گرنگ و نیشتیمانیه كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر زانستپهروهرێكی كورده و دوواخستنی ئه‌م كاره هیچ بیانویه‌كی هه‌ل ناگریت... په‌روێز مسته‌فا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وێبڵاگ
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
گورینی ناو
2004/04/28
پێش ئێستا ناوی وێبلاگ كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری بوو به باشمان زانی ناوه‌كه‌ی بیگورین بۆ قوتابی كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وێبڵاگ
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
ئاگاداری قوتابیانی خوشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه خوێندن تا رێكه‌وتی 20-5-2004 به‌رده‌وامه.
2004/04/17
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وێبڵاگ
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
ئاگاداری
قوتابی به‌ڕێز بابه‌تی خۆت بۆ بڵاو كردنی له‌م وێبڵاگه‌دا ته‌سلیمی قوتابی په‌روێز مسته‌فا بكه له خوێندنی ئێواران له‌گه‌ڵ ڕێزماندا... ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وێبڵاگ
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - |
|